بەغدا ـ INA
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كەڕەكان كازم ئەلروبەیعی ڕایگەیاند كەتیپەكە ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی ئۆڵۆمپیادی كەڕ كە لە30ی ئەم مانگەی لە بەرازیل دەست پێدەكات.
هەڵبژاردەی عێراق ڕۆژی شەممە یەكەم یاریی خۆی لە گروپی 3 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریكا دەكات،كە گرووپی سێیەم لە هەڵبژاردەكانی مالی و ئەمریكا و توركیا و ئەڵمانیا و عێراق لەخۆدەگرێت.
ڕۆژی چوارشەممە ئەلروبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵبژاردی نیشتیمانی ئامادەیە دوای چوونە ناو چەند كامپێكی مەشقیی لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا كە لە بەغدا و كەربەلا و سوریا بەڕێوەچوو.
ئەلروبەیعی وتیشی: هەڵبژاردەكەیان دەچێتە ناو یاریەكانەوە و سورە لەسەر بردنەوە و بەدەستهێنانی بێ گوێدانە ناوی ئەو هەڵبژاردانەی كە لەبەردەمی یاری دەكەین.