وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بە نیشانەكانی كۆتایی كۆرۆنا دەكات

ناوخۆ
  • 27-04-2022, 12:22
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: گۆڕاوەكانی ئەم دواییەی كرۆناڤیروس ئاماژە بە نیشانەكانی كۆتایی پەتاكە دەكەن و هاوكات رێژەی وەرگرانی ڤاكسین ئاشكراكرد.
    ریاز عەبدولئەمیر حلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: كە پەتای كۆرۆنا لە عێراق تەواو نەبووە و ئەگەری ڕوودانی شەپۆلێكی پێنجەم و شەشەمی ڤایرۆسەكەش هەیە، تەئكیدیشی لەسەر پێویستی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی بۆ هاولاتیان و پابەندبوونیان كردەوەو وتیشی: لە شانگهای چین لەگەڵ داخستنی شارەكەشدا مردن و توشبوون بە ڤایرۆسەكە بوونی هەیە.
    ئاشكراشیكرد: عێراق نەگەیشتۆتە ڕێژەی پێویست بۆ دڵنیابوون لە بەدیهاتنی پارێزبەندیی كۆمەڵگا، وتیشی:  ڕێژەی وەرگرتنی ڤاكسین  گەیشتووەتە 25٪ لەكاتێكدا وابڕیارە بگاتە 70٪ بەلایەنی كەمەوە.
    رونیشیكردەوە: گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كەمتر كاریگەرترە بەراورد بە گۆڕاوەكانی تر و ئەگەر گۆڕاوەكانی بە لاوازی بمێنێتەوە ئەوە نیشانەی كۆتایی هاتنی پەكایە.
    ڕۆژی سێشەممە لە عێراقدا 147 حاڵەتی نوێی كۆرۆناڤایروس تۆماركراوە،  276 كەس چاكبوونەتەوە و یەك حاڵەتی مردنیش بە كۆرۆنا لەهەموو پارێزگاكان تۆماركراوە.