شانەی ئەمنی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 27-04-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغداد - INA

    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاینی لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتی راگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتیدا بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامن لەئۆپەراسیۆنەكانیان لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایندا،و ئەنجامی چالاكیەكانیش لە رۆژی سێشەممەدا بەم شێوەیە بووە، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی  دیالە دەستگیرابەسەر 3 هاوەنی جۆراوجۆر و ئۆتۆمبێاێكی بۆمبڕێژكراویش لەناوبرا.
    ئاشكراشیكرد: لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بۆمبێكی تەوقیتكراو پوچەڵكرایەوە, هەروەها لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە 11 بۆمبی تەوقیتكراو و 4 مووشەكی جۆراوجۆری لەناوبران و دەزگای دژەتیرۆریش توانی دوو نیشتنەوەی ئاسمانی ئەنجامبدات.
    راشیگەیاند: لە سنوری حەشدی شەعبیدا كارگەیەك كە بۆ دروستكردنی ئامێرە تەقەمەنییەكان بەكارهێنراوە دۆزرایەوەو دوربینێكی حەراری و بڕێك كەرەستەی پزیشكیش دۆزرانەوە و بۆمبێكی تەوقیتكراو و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش لەناوبران.
    وتیشی: هێزەكانی فەرماندەی پاسەوانی سنووریش 10 گومانلێكراویان دەستگیركرد و بۆمبێكی تەوقیتكراویشیان پوچەڵكردەوە.