بەغدا - INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار حەسەن نازم ئەمڕۆ چوارشەممە ئامادەكارییەكانی بۆ خولی پێنجەمی كۆڕی شارستانییە دێرینەكانی بەغدا لە چارەكی چواری ساڵی ٢٠٢٢ تاوتوێ كرد.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەینەدراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە: فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار حەسەن نازم ئامادەكارییەكانی بۆ خولی پێنجەمی كۆڕی شارستانییە دێرینەكانی بەغدا لە چارەكی چواری ساڵی ٢٠٢٢ تاوتوێ كرد.كە كۆڕەكە بەسەرۆكایەتی عێراق و بە بەشداری ئێران و یۆنان و چین و میسر و ئیتالیا و هیندستان و مەكسیك و پیرۆ و بۆلیڤیا بەرێوەدەچێت.
هەروەها وتی: "لە كۆبوونەوەكەدا قەحتان جەنابی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری یاسایی و عەباس كازم عوبێد سەرۆكی لقی ڕێكخراوەكان و هەروەها لەیس مەجید حوسێن سەرۆكی دەزگای شوێنەوار و كەلەپوور و فەلاح عانی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیر لە وەزارەتی رۆشبیری ئامادە بوون.
فواد حسێن، جەختیشی كردەوە: "كۆڕی شارستانیە كۆنەكان لە خولی پێنجەمیدا دەستپێشخەری دەكات كە هاوكاری مرۆڤ لە نێوان كۆمەڵگە هەمەجۆرەكاندا دروست دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و جیاكاری، هەروەها بۆ چارەسەركردنی دەربڕینی ڕق و كینە".
وتیشی"كۆڕەكە جێگایەكی گرنگ و گشتگیرە دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاشنایەتی خەڵك و ئاڵوگۆركردنی بیرو هۆشی ڕۆشنبیری، "" جەختیشی كردەوە" پێویستی بە بەڵاوكردنەوەی كلتورێكی دیالۆگ لە نێوان شارستانییەكاندا.
وەزیری دەرەوە وتیش: "كەلتوری ڕەگەزپەرستی تێچووی زۆری بۆ جیهان هەیە، هەموو ئەو شەڕانەی لە جیهاندا ڕوویان داوە لەسەر بنەمای كلتورێكی مەیلی ڕەگەزپەرستیی ناتەواوە كە بووەتە ڕق و كینە و ئەم ڕقە كەڵەكەبووە و شەڕەكان تێكشكێنراونی درۆستكردووە"