بەغداد - INA
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەمە، بڕیارێكی دادوەری ڕاگەیاند بۆ تاوانباركردنی پەرلەمانتارێكی خولی پێشوو، بەهۆی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی كەربەلا بڕیاری تاوانباركردنی بۆ پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی عێراق دەركرد، لە كەیسەكەدا كە لەلایەن دەستەكەوە لێكۆڵینەوەی لەسەركراوەو ئاراستەی دادگا كراوە بە هۆكاری بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی تاوانباركراەوە.
ئاشكراشیكرد: تاوانبارەكە كە وەك ڕاگری كۆلێژی زانكۆی حللە كاریكردووە، چووەتە ناو گرێبەستێك لەگەڵ دەرماڵەی دارایی كە تێیدا بە قورسی لەگەڵ فەرمانبەرێكی ژمێریاری لە كۆلێژەكە زیادكراوە، بە مەبەستی فراوانكردنی بینای كۆلێژەكە، چونكە خاوەنی موڵكێكی گرێبەستە.
رونیشیكردەوە: كرێی گرێبەستەكە بڕی 100,000,000 دینار بوو بۆ ماوەی 50 ساڵ، و رووبەری زەوییەكە بڕی (5) دوانم دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو گرێبەستە بارگرانی بۆ كۆلێژەكە زیادكردووە بە قەرزێكی بەرز، كە زانكۆكە لە ڕاستیدا پێویستی بەم گرێبەستە نییە، كە كاریگەری لەسەر پشكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (3٪) ی داهاتی كۆلێژ هەبووە.
ئاشكراشیكرد: دادگا سزای تاوانباری دا بەپێی بڕگەكانی ماددەی (331) بە بەڵگەی بەشداربوونی ماددەی (47 و 48 و 49) لە یاسای سزادان.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025