كیم جۆنگ ئون پەیمان دەدات كە چەكی ئەتۆمی وڵاتەكەی بەهێز بكات

جیهانی
  • 27-04-2022, 10:17
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـINA

    كیم جۆنگ ئون، رێبەری كۆریای باكور رایگەیاند، هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ ئەوەی توانای ئەتۆمی دەوڵەت پەرەی زیاتری پێبدرێت.
    رێبەری كۆریای باكور لە میانەی بەشداریكردنی لە نمایشێكی سەربازیدا لە پیۆنگ یانگ وتارێكی پێشكەش كرد.
    كیم لەوتارێكیدا كە لەتەلەفزیۆنی دەوڵەتی كەی سی تی ڤی پەخشی كرد وتی: "ئێمە بە خێراترین هەنگاو بەردەوام دەبین بۆ هەنگاونان بۆ بەهێزكردن و گەشەپێدانی توانا ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەمان".
    كیم جۆنگ ئون، رێبەری كۆریای باكور ئاماژەی بەوە كرد بەڵێنی دەدات توانا سەربازییەكانی پیۆنگ یانگ بەهێزتر بكات بەتایبەت لەبواری پەرەپێدانی توانای ئەتۆمی دەوڵەت لە كەمترین ماوەی داهاتودا.وتیشی ئەگەر هەر وڵاتێكیش بیەوێت هێز لە دژی كۆریای باكور بەكاربهێنێت "كۆتایی بەبونی دێت".
    وتەكانی رێبەری كۆریای باكور لە نمایشێكی سەربازیدا بو كە بەبۆنەی تێپەڕبونی 90 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای كۆریای باكور لە پیۆنگ یانگ ساز كرابو.