بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری لە پەرلەمان گەیشتنە تاران و چاوی كەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت و تێیدا هاتووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران.
ئاماژە بەوەش دراوە، سەردانەکەی حەلبوسی لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، حەلبوسی لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەی چاوی دەکەوێت بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.