كازمی راسپارده‌ی نوێ به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌دات

سیاسی
  • 27-04-2022, 00:01
  • +A -A

    به‌غدا ـINA 

    سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ راسپارده‌ی نوێ به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دا سه‌باره‌ت به‌نرخه‌كان و جه‌ختیشی له‌سه‌ر كاركردن له‌پێناو باشتركردنی به‌رهه‌مهێنانی وزی كاره‌با كرده‌وه‌.

    كازمی له‌وه‌ته‌یه‌كی دا له‌دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی به‌دواداچوونی بۆی كردووه‌ وتی" پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان بڕیاره‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌وكاری ته‌واویش بكه‌ چونكه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه‌كانی " ته‌حدایه‌كانی"  ئابووری له‌وانه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان.

     هه‌روه‌ها كازمی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی نرخی شتومه‌ك له‌بازاره‌كانی ناوخۆیی راسپارد ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌سته‌سه‌ربكه‌ن كه‌یاری به‌قوتی گه‌لی عێراقی ده‌كه‌ن وراپێچی دادگا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزایی دادوه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، ئاماژه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ وئاماده‌بشیان كرد بۆ به‌ده‌ستخستنی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌سه‌ر شانه‌ تیرۆرستیه‌كان و سه‌پاندنی ئه‌من وئارامی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تیرۆرستانی تێدایه‌.

     سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارده‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێی ئه‌و بریاره‌ی كه‌له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ریكردووه‌ هه‌روه‌ها له‌به‌ر رۆشنایی بریاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌وزه‌.

     كازمی ته‌كیدی له‌سه‌ر كاركردنی ته‌وا كرده‌وه‌ له‌پێناو باشتركردن به‌رهه‌مههێنانی وزه‌ و زیادكردنی به‌تایبه‌ت باشتركردنی بواری نوژه‌نكردنه‌وه‌ و چاكردنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاكردنی به‌رهه‌می كاره‌با و پێدانی به‌هاوڵاتیان.