دەربەندیخان… بەهۆی ڕوداوێكەوە هاتوچۆكردن لە تونێلی وەستاوە

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 22:47
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بارهەڵگرێك لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكی دیكەدا لە ئێستادا هاتوچۆكردن لە تونێلی دەربەندیخان ڕاگیراوە.
    بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتە تێیدا هاتووە، چەند خولەكێك پێش ئێستا بارهەڵگرێك لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكی دیكە.
    ئاماژەی بەوە كراوە، ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە. بەڵام لە ئێستادا ڕێگاكە بەتەواوی گیراوە و هاتوچۆكردن لە تونێلەكە بەهۆی ڕژانی عەلەفێكی زۆرەوە ڕاگیراوە.