بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە كەعێراق پشت بەسوودوەرگرتن لەشارەزایی هۆڵەندی دەبەستێت لەدروستكردن و ئاوەدانكردنەوەی بەنداوەكان و گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا ئاژانسی هەواڵی عێراقى كۆپییەكی دەست كەوت تیدا هاتووە: " حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێَشوازیكرد لە میشێل ڕینتیناری باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و شاندی یاوەری و بەئامادەبوونی پەرلەمانتار شیما دەراجی.
بەپێی راگەیەندراوەكە، زاملی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە عێراق زۆر پشت دەبەستێت بە بەكارهێنانی شارەزایی هۆڵەندی لە كاراكردنی ژمارەیەك سێكتەری گرنگ وەك دروستكردن و چاككردنەوەی بەنداوەكان و پلانی سەركەوتووی سێكتەری ئاو و دۆزینەوەی ڕێگا چۆنێتی بەكارهێنان بەشێوەیەكی تەواو رێك وهەروەها دۆسێی لابردنی مین و كەرەستە سەربازییەكان و شووك بوونی زەلگاوەكان .
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی دەرببڕیت بۆ بەستنی هەماهەنگی و پشتیوانیكردن لەچالاكییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لەبواری گەشەپێدانی توانا پەرلەمانییەكان و كەرتی گەشەپێدانی ئابووری بەتایبەتی كەعێراق وڵاتێكی بە چاوكراوەیە لە كەشوهەوایەكی كونجاوی هەیە پلەكێشكردنی كۆمپانییە و بەرهێنەرەكان .