بەغدا – ا ه ع محەمەد ئیقبال سیدلی وەزیری پەروەردە رایگەیاند: وەزارەتەكەی دەستیكردوە بە جێبەجێكردنی پلانێك بۆ روبەروبوونەوەی سەرجەم بوارەكانی گەندەڵی لە پێش هەمووشیانەوە بڕوانامەی ساختە، پەرۆشی وەزارەتەكەشی رونكردەوە بۆ پاراستنی كاری وەزیفی و لەناوبردنی سەرجەم دیاردەكانی ساختەكاری. وەزیری پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند، لیژنە تایبەتەكانی وەزارەتی پەروەردە لە میانی مانگی شوباتدا زیاتر لە 300 بڕوانامەی ساختەیان لە دامەزراوە جیاجیاكانی حكومەت ئاشكراكردووە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی لێ ئاگادەركردوەتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دەرحەق بەوانەی سەرپێچی یاساییان كردوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە وەزارەتی پەروەردە بەردەوامدەبێت لەسەر كارەكانی بەشێوەیەكی بەهێز بۆ ریشەكێشكردنی دیاردەی ساختەكردنی بڕوانامە.