ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هەڵوەشاندنەوەی پلانێكی تیرۆریستی پەكەكە رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 26-04-2022, 20:52
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: پلانێكی تیرۆریستی پارتی كرێكارانی كوردستانیان هەڵوەشاندوەتەوە. 
    ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: هێزە ئەمنییەكانی هەرێم پلانێكی پەكەكەیان پوچەڵكردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە كوردستان، وتیشی: هێزەكە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی تەقەمەنیدا گرتوە لە پارێزگای دهۆك.
    ئاشكراشیكرد: هێزە ئەمنیەكان توانییان دەستبگرن بەسەر یەك تۆن ماددەی تەقینەوە لە جۆری پی ئی تی ئێن، 10 مووشەكی كۆنكۆرسی دژە تانك، 23 ماتۆڕی درۆنی هێرشبەر، 1200 ماسكی دژەگاز و 375 یەدەگی چەكی كلاشینكۆڤ.
    راشیگەیاند:لە ئاكامی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ تۆمەتبار (یونس ئەحمەد قاسم سلێمان) دەركەوت، ناوبراو لە رێگەی بەرپرسێكی سەربازیی یەپەگە بە ناوی (رۆدی حوسێن) تەواوی ئەو ماددە و كەلوپەلە سەربازییانەی بەدەست گەیشتووە، بە مەبەستی گەیاندنی بەدەستی چەكدارانی پەكەكە تا لە هەرێمی كوردستان بەكاریبهێنن.