بەغداد - INA
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: كامپی هۆل هەڕەشەیەكی ڕاستەقینەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی خۆی پێشوازیكرد لە جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دانا سترۆل و شاندی هاوڕێی بە ئامادەبوونی ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد.
راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چەندین فایلی پەیوەست بە شەڕی دژی تیرۆر و بەردەوامی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، و هەروەها دۆسیەی كامپی هۆڵی سنووری و پەرەسەندنەكانی قەیرانی ڕوسیا و ئۆكرانیا.
بە پێی بەیاننامەكە ئەعرەجی تەئكیدی لە گرنگی بەردەوامی لە فشار خستنە سەر داعش و راوەدوانی كردوەتەوە، چونكە بەردەوام مەترسییەكی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ناوچەكە و جیهان.
وتیشی: كامپی هۆل سەرچاوەیەكی ڕاستەقینەی مەترسییە و ئەم دۆسیەیەش نیگەرانییەكی ڕاستەقینەیە بۆ عێراق.
ئەعرەجی راشیگەیاند: عێراق هیواخوازە چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئۆكرانیا و ڕوسیا هەبێت و نابێت عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەریان لەسەر ئەم قەیرانە هەبێت.
لەلایەن خۆیەوە سترۆڵ پابەندبوونی ئەمریكا بۆ پشتیوانیكردنی عێراق و هێزەكانی عێراق و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ستراتیژی و دەرئەنجامەكانی دوپاتكردەوە، هەروەك جەختی لە گرنگی ڕادەستكردنەوەی تیرۆریستانی كامپی ئەلهۆڵ بە وڵاتەكانیان و دادگایی كردنیان كردەوە.