بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیركردنی بەرپرسی مەفرەزەیەكی سەربازی داعشی بەناو كەرتی دیالە ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی وردی هەواڵگیری كە چەند ڕۆژێك بەردەوامبوو، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ توانیان یەكێك لەتیرۆریستە دیارەكان بەناوی (ئەبو حاتەم) بەپێی بڕگەی مادەی (4/ تیرۆر) دەستگیربكەن ، كە بەرپرسی مەفرەزەی داعش بووە بەناو كەرتی دیالە.
راشیگەیاند: لە رێگەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیەوە دانیبەوەداناوە كە خۆی و ئەندامانی مەفرەزەكەی پلانیان هەبوە هێزە ئەمنییەكان بكەنە ئامانج لە ناوچەیەك لە پارێزگای دیالە.
وتیشی: تیرۆریستەكە لە ناوچەی دۆرەی سەر بە بەغداد دەستگیركراوەو وتەی لێوەرگیراوەو ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر.