بەغداد - INA
عەلا ركابی سەرۆكی هاوپەیمانی لە پێناو گەل لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشداریدا لە یەكلایینەكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و ئاماژە بەوەشدا: لەماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت لە كاتێكدا ئەگەر پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە.
ركابی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: دیمەنەكە بەهۆی بنبەستی سیاسیەوە كاریگەری هەبووە لە تێپەڕاندنی هەموو ماوە دەستوورییەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە.
رونیشیكردەوە: ناكۆكیە سیاسییەكان ئەگەر بابەتیبن قابیلی قبوڵكردنن، بەڵام دوای ئەوەی كوتلە سیاسییەكان سەركەوتووبوون لە بەدەستهێنانی ژمارەیەكی زۆری كورسی و تەنیا كێبڕكێی دەسەڵات دەكەن بەبێ گوێدانە خەڵك و ئەركە دەستووری و ئەخلاقیەكانیان بەرامبەر بە گەلەكەیان لێرەوە جێی قبوڵ نییە، وتیشی: ئێمە ئێستا نازانین بەرەو كوێ دەڕۆین؟
ئاشكراشیكرد: دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنی حكومەت و پەسەندكردنی بودجە، وتیشی: ئێمە بەدوای گۆڕاندا دەگەڕێین لە ڕێگەی دەستوورەوە و پشت بەستن بە ڕێگاكانی دەرەوەی دەستوور نا لۆژیكیە.
رونیشیكردەوە: بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان گەرەنتی ناكرێت ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە، بەڵام تەنها ئەم هەڵبژاردنە ناتەواوە چونكە ئێمە لە بنەماكانی دەستوور لامانداوە.
پێشتر هاوپەیمانی لە پێناو گەل داواكارییەكی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕاگەیاندبوو لەكاتێكدا كە ئەندامە ئامادەنەبووەكان بەڵێنیان دابوو، راشیانگەیاند: ئەگەر دانیشتنەكە شكستی هێنا ئەوا ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا و داواكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە پەیڕەودەكەن.