كازمی ڕەخنە لەئەمیندای بەغداد دەگرێت بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەكانی پایتەخت

سیاسی
  • 26-04-2022, 17:42
  • +A -A

    بەغداد - INA


    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕەخنەی لەئەمینداری بەغداد گرت بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەكان لەپایتەخت.
    حەسەن نازم لە كۆنگری رۆژنامەنوسی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە هێزە ئەمنییەكان لە ئۆپراسیۆنێكی چڕوپڕدا هێرشێكی تیرۆریستیان پوچەڵكردۆتەوە بۆ سەر بەغداد، وتیشی: كازمی ڕەخنەی لە سكرتێری بەغداد گرت بۆ خراپی خزمەتگوزارییەكان لە پایتەخت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كازمی جەختی لەسەر پێویستیی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان كردەوە كە شایستەكانی بەغداد و مێژووەكەی بێت.
    نازم راشیگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بە تەرخانكردنی بڕی 5.750 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕیی ئاو لە دیالە، وتیشی: كازمی لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە لە ئەنجامی كەمی ئاو توشی گرفت بوون.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داوكاری و زانیارییەكانی پارێزگاری نەجەفی پیرۆز ئەو شارەی بە شارەوانی شاری كۆن پەسەندكرد، هەوەرها  500 ملیۆن دیناری پەسەند كرد بۆ پشتگیریكردنی ماڵی عێراق بۆ داهێنان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی بۆ منداڵان.
    وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بە ڕێگەپێدانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.