وەزیری كارەبا بەرەو تاران بەرێكەوت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەردانەوەی گاز

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 18:16
  • +A -A

    بەغدا -INA
    عادل كەریم وەزیری كارەبا ئەمڕۆ سێشەممە  بەرێكەوت  بۆ تاران بەسەردانێكی فەرمی  و بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بەردانەوەی گاز.
    راگەیاندنی وەزارەتی كارەبای لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی پێگەیشتوە، كەمێك پێش ئێستا عادل كەریم وەزیری كارەبا وەزارەتی بەجێهێشت، كە سەرۆكایەتی شاندێكی گەورەی لە وەزارەتی كارەبای كرد بۆ تاران، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزیرانی وزە و نەوتی ئێرانی كۆببنەوە ، وتیشی وەزیری كارەبا چەندین دیدار لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەردانەوەی گاز و پێدانی پاری گاز  و پێویستی پابەندبوون بە مەرجەكانی ئەو گرێبەست و ڕێككەوتنانەی لەنێوان هەردوولادا ئیمزاكراون.
    وتیشی: "وەزیری كارەبا گەشتی ماراسۆن و سەردان بۆ هەموو وێستگەكان و هێڵەكانی گواستنەوە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدات و ڕاستەوخۆ چاودێری ژووری ئۆپەراسیۆنە هەمیشەییەكان دەكات بۆ دیاری و بەهێزكردن و ئاوەدانكردنەوەی كەرتی دابەشكردن بۆ ئەوەی ئەم هەموو هەوڵ و ئامادەكاری بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباییە بە هاوڵاتیان.