بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنن لەسەر هێرشەكەی سەر پەرلەمانتارمحەمەد نوری عەزیز سەرۆكی فراكسیۆن ئیمتیداد لەلایەن قایمقامی قەزای شافیعی لەپارێزگای دیوانیە .
زاملی لە راگەیندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە وتی: بە بایەخێكی زۆرەوە دەڕوانییە ئەو هێرشە نابەجێی قایمقامی شافیعی لە پارێزگای دیوانیە و كەسانی نزیكی بۆ سەر پەرلەمانتارمحەمەد نوری عەزیز سەرۆكی فراكسیۆن ئیمتیداد و پاسەوانەكانی لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانی چاودێری دەستووریدا كەدەیانسەپێنێت بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكات كە پەیوەستن بە ژیانی هاوولاتانی پارێزگاكەوە.
زاملی ئیدانەی "ئەو جۆرە كردەوانەی كە ڕەنگدانەوەی پۆستە بەرپرس و دیسپلینییەكان نییە" داوایكرد كە لایەنە دادوەرییە بەتواناكان هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر بە دەستدرێژیكەران و پاراستنی شكۆی دامەزراوەی یاسادانان دژ بە ئەو كەسانەی ئەم كارە نابەجێیات ئەنجام داوە .
ئەوەشی وت:
لیژنەیەكمان لەپەرلەمان پێكهێنانەوە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتارحەیدەر شێخان و ئەندامێتی پەرلەمانتاران حەیدەر حەداد و سیهام موسەوی و باسم غەرابی و نازم شبلی بۆ لێگوڵینەوە لەو ڕووداوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداردا.