بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند کە دانوستانەکانی سعودیە و ئێران لەبەغدا دەتوانێت زەمینە بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان خۆش بکات و ئەوەشی خستەڕوو کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەخولی دانوستانەکاندا ئامادەبووە..
"ئەحمەد ئەلسەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"عێراق میوانداری پێنجەمین خولی دیالۆگی نێوان تاران و ڕیازی کرد و لەچوارچێوەی سیاسەتی عێراق لەسەربنەمای دامەزراندنی دیالۆگی دەستەجەمعی بۆ چەسپاندنی تەوافوق و هاوسەنگی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی.
وتیشی: "کەش و هەوای دانوستانەکان ئارام بوو و حاڵەتی پۆزیتیڤ و تێگەیشتن هەبوو"
ھەروەک وتیشی:"دیالۆگەکە چەندین فایلی تێدایە، لەوانە فایلی ئاسایش"
ئاشکراشیکرد:"کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە دانوستانەکاندا ئامادەبوو"
راشیگەیاندکە:"ماوەیەکە دیالۆگەکان دەستی پێکردووە، هێشتا درێژەی هەیە و ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی گفتوگۆ، لەوانەش دەستپێکردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و سعودیەدا"
ھەروەک راشیگەیاند: "عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە شێوازی کارلێککردنەکانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، لەوانە سپۆنسەرکردنی خولی پێنجەمی نێوان تاران و ڕیاز و هەروەها دەستی کردووە بە دیالۆگ لە ئاستێکی دووقۆڵی و هەمەجۆردا بۆ لایەنەکانی تریش درێژ بۆتەوە"
ھاوکات وتیشی: "ئەم جۆرە دیالۆگانە تایبەتن بە سەقامگیری و هاوسەنگی زیاتر لەسەر ئاستی هەرێم و ئاسایش و سەروەری عێراق، چونکە عێراق لایەنێکی گرنگە لەناو جەوهەری لێک نزیکبونەوە"
ئاماژەشی بەوەدا : "ئەم دیالۆگانە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ڕۆڵی داهاتووی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی تردا، بەتایبەتی کە ئێمە پرەنسیپی فرە شەراکەتی ستراتیژی دادەمەزرێنین کە بەرەو دامەزراندنی چەندین بازنەی ئابووری ھەنگاو دەنێین"
وتیشی: "عێراق دەبێتە سەکۆیەک بۆ نزیکبوونەوە و دامەزراندنی دیالۆگی بەردەوام"
شایەنی باسە پێشتر "فواد حوسێن " وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەو گفتوگۆیانە کرد کە لەبەغدا لەنێوان لایەنە سعودی و ئێرانیەکاندا ئەنجامدراوە و کۆبونەوەکانی بە ئیجابی لێکدایەوە.