بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ڕایگەیاند"عەقیدێک کە لەدەزگا هەواڵگری بوە ، دەستگیرکراوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە تۆمەتبارەکە لەبەرامبەر بەڵێنی ناراست بۆ دامەزراندنیان پارەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە .
لە راگەیەندراوێکدا بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردوە ، تیایدا هاتووە: "تیمێک لە بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەغدا زانیاریان پێگەیشتبوو یەکێک لە ساختەکاران کە"عەقیدێکی پلەداری دەزگای هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ ساختەکاری بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجامداوە و بە نادادپەروەرانە پارەیان دەستکەوتووە"
روونیشکراوەتەوەکە: "تیمەکە لە بازاڕێکی بەغدای پایتەخت و بۆسەیان بۆ تۆمەتبارەکە دانابوویەوە ، لەو شوێنەی کە کرداری وەرگرتنی پارە لەگەڵ یەکێک لە سکاڵاکاران ئەنجام دەدات دەستگیری بکات، ھاوکات ئەو بڕەی دەستی بەسەردا گیراوە نوێنەرایەتی پارەی تەواوکاری دەکات بۆ ئەو بڕە کە لە سکاڵاکارەکانەوە وەرگیراوە .
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە کە کە تۆمەتبار لە وەزارەتی ناوخۆ پلەی عەقیدە و ساختەکاریکردوە بۆ مەبەستی دەستکەوت و قازانجی کەسی، بە ھەڵخەلەتاندنی هاوڵاتیان بە دامەزراندنیان .
ئاماژە بەوەشکراوە کە : "ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ یەکەیەک لە هێزی جێبەجێکردنی یاساو ھێزێکی زەمینی تایبەت ئەنجام دراوە"
پێشتر دەستەی دەستپاکی داوای لەهاوڵاتیان کرد بوو کە " هاوکاریان بکەن لەپێدانی زانیاری لەسەر کەیسی گەندەڵ ھەر لە سەوداکاری و دزی و بەرتیل بۆ ئەوەی بۆیان ئاشکرا بێت و پەیوەندی بەدەزگاکانی دیاریکراو بکەن.