كوشتنی دوو تیرۆرست له‌قه‌زای تارمیه‌ی باكووری به‌غدا

ئەمنی
  • 26-04-2022, 13:53
  • +A -A

    بەغداـ INA
    شانه‌ی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە ناوچەی تارمِییە دوو تیرۆریست كوژراون.
    لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) وه‌ریگرتووه‌: شانه‌ی ئه‌منی راگه‌یاندووه‌ كه‌لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆری لەسەر بنەمای زانیاری ورد، هێزێكی هاوبەشی فیرقە 6ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و دەزگای ئەمنی نیشتمانی دوو تیرۆرستیان لەناو كەندێكی باخێك لە بوغبین لەناوچەی قەزای تاڕمییەی باكووری بەغدا كوشتووه‌، كە یەكێكیان خۆكوژبووه‌ و پشتێنی تەقینه‌وه‌ له‌خۆی بەستابوو.
    وتیشی: له‌م ئۆپەراسیۆنه‌ ئەمنیه‌دا سەربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و  ئەفسەرێكیش برینداربووه‌، لەكاتی رووبەڕووبوونەوە  له‌گه‌ڵ تیرۆرستان.