لیوا یەحیا ڕەسول لەناوبردنی تەواوەتی دەوڵەتی بەناو دیجلەی باشوری موسڵی راگەیاند

ئەمنی
  • 26-04-2022, 13:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA - مەحمەد ئەلطالبی
    ئەمرۆ سێ شەممە، ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ  وردەکاریی گورزێکی سەختی ئاشکرا کرد کە دەیان چەکداری داعشی لە نەینەوا کوشتوە، هاوکات ئاماژەی بە لەناوبردنی تەواوی دەوڵەتی بە ناو دیجلەی باشوری موسڵ کرد.
    لیوا "یەحیا رەسول"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووت: "ئەوەی لە عێراق ماوە، چەند پاشماوەیەکی چەتەکانی داعشە لێرە و لەوێ و لە ناوچە بیابانییەکان جێگیرن کە ناوچە یەکی فراوانە بە دۆڵ و سروشتێکی سەختی جوگرافییەوە،
    وتیشی: "چەند گروپێکی تیرۆریستی هەن لەناو ئەو ناوچانەدا، کە 2-3 چەکدار یا هەندێک جاریش شەش چەکدار دەبن"
    وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی ئەو  گروپە تیرۆریستیانە لەو ناوچانەدا،ھەروەک بەردەوامیش دەبن لە هێرشی ئاسمانی لە بۆشاییەکان و شاخ و  و دۆڵ و ناوچە بیابانییەکان"
    ھەروەک وتیشی: "بەر لە  کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی بەھێزی دەزگای دژەتیرۆر ئەنجامدرا بۆ ویلایەتی بەناو دیجلە لە باشوری موسڵ کە بە تەواوەتی لەناوی بردن، ئەوەشی وت" ئەو مانگە بۆ داعش ئازاربەخش بوو کە زیاتر لە  43 ئەندامی داعش کوژران و کەلوپەل و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە"
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە : "ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکان بەردەوامن لە ڕێگەی فڕاندنی فرۆکە و هێرش و گرتنەبەری پرەنسیپێکی سەربازی کە "باشترین ئامرازی بەرگری و هێرشە" و بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی ئەو ڕاستییەی کە شەڕی ئێمە شەڕێکی هەواڵگرییە"
    ھاوکات وتیشی: "ئەو ناوچانەی کە ھەن یەکەم جارە چوونە ناوەوەی  ئۆپەراسیۆنەکان بەھۆی کواڵیتیە لە جەنگ کە پشت بەنیشتنەوەی فڕۆکەکان دەبەستن لە ڕێگەی فڕۆکەی سوپاوە لە قوڵایی بیاباندا، ئۆپەراسیۆنێکی نوێی کوالێتی و ستراتیژیە، وای لە ئێمە کردووە کە بەئاسانی حەشارگە  و مۆڵگەکان بدۆزینەوە و ھەروەک دوو چەکدار بەپێی  ماددەی 4 تیرۆری دەستگیر بکەین و دەست بەسەر کەرەستە وچەکاکانیاندا بگرین"