وه‌زاره‌تی نه‌وت: داهاتی نه‌وت له‌مانگی رابردوو زیاتر بووه‌ له‌10 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 26-04-2022, 13:23
  • +A -A

    به‌غدا ـINA 


    وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ راگه‌یاند" داهاتی نه‌وت له‌مانگی رابردوو زیاتر بووه‌ له‌ 10ملیار دۆڵار. 

     وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" رێژه‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌مانگی ئاداری رابردوو به‌پێی داتاكانی كۆمپانی فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی ( سۆمۆ) گه‌یشتۆته‌ ( 100) ملیون و ( 579) هه‌زار و ( 612) به‌رمیل و به‌به‌های (10) ملیار و (913) ملیون و ( 197) هه‌ر زار دۆڵار بووه‌.

    هه‌روه‌ها وتی" رێژه‌ی ناردنی نه‌وتی خاو له‌مانگی ئادار له‌گێڵه‌كانی ناوه‌راستی عێراق گه‌یشتۆته‌ ( 99) ملیون و (130) هه‌زار و (677) به‌رمیل به‌ڵام نه‌وتی كه‌ركووك به‌رێگای به‌نده‌ری جیهانی توركیه‌وه‌ به‌رێژه‌ی ( 1) ملیون و ( 488) هه‌زار و ( 935) به‌رمیل بووه‌.

    به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی روونكرد كه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت (108,50) دۆڵار بووه‌ به‌ڵام داهاتی رێژه‌ زیاده‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی خاو كه‌ به‌نرخێكی زیاتره‌وه‌ فرۆشراوه‌ گه‌یشتۆته‌  (273.804.794) مليون دۆڵار.

    هه‌روه‌ها وتی" ناردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ی نه‌وتی عێراقی له‌لایه‌ن (34) كۆمپانی جیهانی چه‌ندین وڵات له‌به‌نده‌ره‌كانی باشوور و عه‌وامه‌ی ئوحادی له‌كه‌ندا و به‌نده‌ری جیهانی توركی وه‌رگیراوه‌ وباكراوه‌.