بەغداد/ INA - نسار ئەلحاج
ئەمرۆ سێ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ لەدامەزراوەکان و قوتابخانەکان و شەقامەکان ،هاوکات دوو هۆکار کەهاوبەشی دیاریکرد لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی پلانەکە لە رێگری کردن لە بیابانبون و بەسەوزکردنی.
"ميثاق عەبدولحسێن" بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی"INA " ی ڕاگەیاند: "چۆڵبوون تەنیا کێشەیەکی پەیوەندیدار نییە بە عێراق، بەڵکو کێشەیەکی هەرێمییە کە پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و هەواوە هەیە"
وتیشی: "بوونی کەمی باران بووەتە هۆی وشکەساڵی و کەمی سەوزایی بەتایبەتی لە ناوچەکانی بیابانی ڕۆژئاوای عێراق کە بۆ وڵاتانی دراوسێش درێژکراوەتەوە و بۆ وڵاتانی ناوچەکەش خەریکە دەبێتە دیاردە کە پێویستی بە هەوڵێکی هاوبەشی هەیە"
عەبدولحوسێن ئەوەشی وت: "چەندین چالاکی هەیە بۆ پێشخستنی کشتوکاڵ لەدامودەزگاکان و خوێندنگاکان و شەقامەکان وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی نەتەوەیی و ئێستا لیژنەیەک هەیە لە شارەکان و شارۆچکەکاندا مامەڵە لەسەر ئەو پرسە دەکات کە پێکھاتوە لە نوێنەری چەند وەزارەتێک بەسەرپەرشتی دەستەی راوێژکاران لە ئەنجومەنی وەزیران.
ھەروەک وتیشی: "نەبوونی بڕی پارەی تەرخانکراوە و دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، ھۆکارە لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی چەند پلانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابان بون"
ئاشکراشیکرد کە: "نەبوونی سەرچاوەی ئاو و کەم بونەوەی پلانی کشتوکاڵی کاریگەری زۆری ھەبوە لەسەر پشتێنەی سەوزایی و بەسەوزکردن"