به‌غدا ـINA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه راگه‌یاند" 8 فه‌رمانی زیندانیكردن و به‌ندكردنێكی توند ده‌رحه‌ق به‌سێ به‌رێوه‌به‌ری بانكی حكومی له‌پارێزگای دیالا ده‌ركراون.
ده‌سته‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێدراوه راگه‌یاند" دادگای سزاكانی دیالا – ده‌سته‌ی یه‌ك" فه‌رمانێكی غیابی به‌زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی هه‌فت ساڵ ده‌رحه‌ق به‌رێوه‌به‌ری پێشووی بانكی رافیده‌ین لقی جه‌ڵه‌وڵا ده‌ركردووه به‌تاوانی خه‌رجكردنی پێشینه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌پێچه‌وانی رێنما و رێكاره‌كان و به‌بێی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ی كه پێشینه بۆ ده‌رچووه یان ئاشكراكردنی ئایا بینا له‌سه‌ر كراوه یان نا كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیان گه‌یاند به‌ماڵی گشتی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" دادگا 6 فه‌رمانی دیكه بۆ زیندانیكردنی توند بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ وبه‌ئاماده‌بوون ده‌رحه‌ق به به‌رێوبه‌ری بانكی كشتوكاڵ له‌هه‌بهه‌ب ده‌ركردووه به‌هه‌ما تۆمه‌ت كه زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی بانكی گه‌یاندووه و تۆمه‌تبار قه‌رده‌كانی بانك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆی به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی قه‌ردی تر به‌پێچه‌وانه‌ی رێكاری یاسایی و رینمایه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی" دادگای تاوانه‌كانی دیالا فه‌رمانی زیندانیكردن و به‌ندكردنی توند بۆ به‌رێوه‌به‌ری بانكی كشتوكاڵی میقدادیه‌ی پێشوو و به‌رپرسی پێشینه‌كانی له‌م بانكه ده‌رخستووه كه‌هه‌ستاون به‌خه‌رجكردنی قه‌رد بۆ كه‌سێك خۆشی ئاگای له‌و قه‌رده نه‌بووه وئه‌م كاره بۆیته هۆی زیان گه‌یاند به‌ماڵی گشتی.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه دادگا له‌دوایی لێكۆلینه‌وه له‌په‌ره‌كان وبه‌ڵگه‌كان و وه‌رگرتنی دانپێدانی شاهدحاڵه‌كان و دانپێدانی تۆمه‌تباره‌كان بڕیار‌و فه‌رمانه‌كانی خۆی به‌پشت به‌ستن به مادده‌ی ( 340) له‌یاسای سزاكان ده‌ركردووه و به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه‌ده‌رحه‌ق به‌به‌رێوبه‌ری بانكی هه‌بهه‌ب ده‌رچووه ده‌بێ هه‌موو پاره‌ی برۆدیه‌تی بگێرته‌وه كه بووه هۆی زیانگه‌یاند به‌فه‌رمانگه‌كهی حكومه‌ت.