بەغدا INA فاتمە رحمە
ئەمڕۆ یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری عەرەبی كە لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری قودسەوە ڕێكخراوه بەرێوەدەچێت، هاوكات ئەحمەد عەقل باڵیۆزی فەلەستینیش گوتی: ئەم فیستیڤاڵە گوزارشتە لەهاوبەشبوونی شاعیران لەگەڵ پرسی ناوەندی عەرەب.
ئەحمەد عەقل باڵیۆزی فەلەستین لە بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری عەرەبی قدوس لە كاتژمێر 9:00ی.شەوی ئهمڕۆ سێشەممە 26ی نیسانی 2022 بە بەشداری شاعیرانی فەلەَەستینی وعێراق لە هۆڵی تەمموزی ئۆتێلی شیڕاتۆن میریدیان لهبهغدای پایتهخت بەرێوەدەچێت.
عەقل، وتیشی: بەستنی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی قودس بۆ شیعری عەرەبی گوزارشتە لە هاودەنگی شیعری شاعیران لەگەڵ دۆزی ناوەندی عەرەبی فەلەستین لەگەڵ قودس وەك پایتەختی خۆی.