وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی توشبو ومردوان بە تای خوێنبه‌ربوون ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 11:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی لەسەر ژمارەی توشبوان و مردوان بە نەخۆشی "تایی خوێنبه‌ربوون" لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند.
    "سەیف ئەلبەدر " وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ژمارەی حاڵەتەکانی توشبون بە  "تای خوێنبه‌ربوون " لە سەرتاسەری عێراق گەیشتووەتە 18 حاڵەت.
    ھەروەک راشیگەیاند : "بەھۆی نەخۆشیەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە"و داواشیکرد"کە ھاولاتیان بەھەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکەن و ئاگاداری رێنماییەکان بن سەبارەت بەو نەخۆشییە مەترسیدارە"
    ھاوکات دوێنی دووشەممە سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەت ئاشکرایکرد کە: "ئەو کەسانە توشی "تای ھاوکردن" بوونە کە ئاژەڵدارن ،یان مامەڵەی کرین و فرۆشتن بە مانگا و مەڕ و بزن دەکەن، هەروەک ئەوانەی لە دوکانەکانی قەسابی یان سەربڕخانەکان کاردەکەن.
    وتیشی: "ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵکی  تر توش نابن، بەڵکو ئەوانەشی کە لە کاتی بەخێوکردن و گواستنەوە و بازرگانی گۆشتدا پەیوەندیان لەگەڵ ئاژەڵدا هەیە زیاتر تووش دەبن"
    ئەلبەدر، ئەوەشی وت"توشبوان بۆ ئەمساڵ لە عێراق سنوردارە بووە ، لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق ، بەڵام ئەو پارێزگایانەی کە زۆرترین تووشبوویان بە نەخۆشییەکە تۆمار کردوە، پارێزگای زیقارە".
    وتیشی: ھیچ ڤاکسینێک بۆ رێگری لەو نەخۆشیە بەردەست نی یە نە بۆ مرۆڤ نە بۆ ئاژەڵ ، ھەروەک"نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە بە تایە و ئازاری جەستەو،  ئازاری سک دەست پێدەکات"
    ھەروەک وتیشی: "کاتێک نەخۆشییەکە لە قۆناغی دواتردا پەرە دەسەنێت، لەوانەیە بگاتە خوێنبەربوون لە جەستە یان چاو یان گوێ یان لووت و هەروەها لەوانەیە بگاتە ئاڵۆزبونی جدی بۆ گورچیلە و ھەوکردنی جگەر و توشبونی چەندین ئەندام لە لەشدا کە  ببێتە هۆی مردن.
    جەختیشیکردەوە : "پێویستە هەموو ڕێوشوێنێک بگیرێتە بەر کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە لەتوشبون"