ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵه‌كانی تیرۆرستان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌

ئەمنی
  • 26-04-2022, 10:55
  • +A -A

    به‌غدا ـINA 

    راگه‌یاندی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" لیوای 45ی حه‌شدی شه‌عبی/ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پاكردنه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌چوار ئۆپه‌راسیۆنی ویستی پۆڵاین كه‌له‌ناوچه‌ی عه‌كاز تا ده‌گاته‌ گه‌لیه‌كانی مانع و زائع و مانعی ناوه‌راست و موده‌یسی و موتیته‌ و مه‌نبی ده‌ستپێكردووه‌.

     هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌ قاره‌مانه‌كانی فه‌وجی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و فه‌وجه‌كانی ئه‌ركه‌ تایبه‌ته‌كان به‌پشتگیری یه‌كه‌ی سنوف و یه‌كه‌ی ره‌شاش و به‌رگری زریپۆش و یه‌كه‌ی هه‌واڵگیری و به‌پشته‌وانی سه‌ربازی پیاده‌ و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌مه‌نییه‌كان به‌شدارن له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌، وتیشی" ئامانجی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ گه‌رانه‌ به‌دوایی موڵگه‌كانی تیرۆرستان و تائێستا هه‌فت شوێنیان له‌گه‌ڵ ماڵێكی بۆمبه‌كراو له‌ناوبردووه‌ كه‌ ئامانجی تیرۆرستان له‌مانه‌ به‌ئامانجی گرتنی قاره‌مانه‌كانمان بووه‌.