ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ داوا له‌سه‌ركه‌وتووانی تیروپشكی ساڵان 2020 و 2012 ده‌كات سه‌ردانی نووسینگه‌كانی بكه‌ن

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 10:39
  • +A -A

    به‌غدا ـINA

    ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج وعه‌مه‌ره‌ له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌وڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ داوای له‌و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه ناویان‌ له‌تیر وپشكی ساڵانی 2020 و2021 ده‌رچووه،‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی ده‌سته‌ له‌شاری به‌غدا و پارێزگه‌كانی عێراق بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌له‌كانیان و پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌‌ پێویستیه‌كانی تریش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ردانی ماڵی پیرۆزی خوا بكه‌ن.
    هه‌روه‌ها داوا له‌ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه‌ناویان له‌تیر وپشكی ساڵی 2021 ده‌رچووه‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی ده‌سته‌كه‌ بكه‌ن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێویستش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان دووباره‌ له‌ناو لیستی پێویست جێگر بكرێته‌وه‌.