هه‌ولێرــ عوسمان محه‌مه‌د ئه‌مینINA
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دروستبوونی لافاو له‌هه‌ندێ گه‌رێكی شاری هه‌ولێر به‌هۆی باران بارینی به‌خۆره، پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند" ئه‌م باران بارینه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، تەنها چەند ئۆتۆمبێلێک لە کارکەوتن و هه‌موو تیمه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌م شه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆی كرد، راگه‌یاند" لافاوه‌كانی ئه‌م شه‌و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه ، ته‌نها له‌هه‌ندێ گه‌ره‌ك و شوێن ئاوی باران خربۆیته‌وه و هه‌ندێ له‌ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتیان له‌كار كه‌تووه‌ن. به‌ڵام تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌هاوكاری هاوڵاتیان توانیانه كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه بكه‌ن وهیچ زیانێكی به‌دوایی دا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی" تیمه‌كانی شاره‌وانی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو وداوا له‌هاولاتیانیشی كرد هاوكاری تیمه‌كانی شاره‌وانی بكه‌ن له‌كاتی هه‌ستكردنیان به‌بوونی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌زیادبوونی ئاو و دروستبوونی لافاوه‌كان.
خۆشناو هۆشداریدا وتی" ئەم سێ کات ژمێرەی ئەمشەو (1 تا 3) بۆمان زۆر گرنگه و داواکارین هاوڵاتیان هاوکارمان بن."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا سه‌باره‌ت به‌قوربانیان و زیان پێكه‌وتووانی لافاوه‌كانی پێشووی شاری هه‌ولێر و وتی" هاوكاریكردنی قوربانیان و زیان لێكه‌وتووانی لافاوی یه‌كه‌م ته‌واو بووه و بۆ لافاوی دووه‌میش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌پێش كێش كردنی هاوكاریه‌كانی كردووه بۆ زیان لێكه‌وتووانی لافاوه‌كه.