هەولێر ... بەهۆی بەلێزمەی بارانبارین لافاو لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی هەولێر دروست بوو

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 00:37
  • +A -A

     
    هەولێر ... بەهۆی بەلێزمەی بارانبارین لافاو لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی هەولێر دروست بوو
    هەولێر -INA 


    بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ماوی ١٢ كاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە شاری هەولێر تۆماركراوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكەش لافاو دروستبووە. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە:" لەكاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆوە تاكو كاتژمێر ٩ی شەو زۆرترین رێژەی بارانبارین لە شاری هەولێر بووە، كە بڕەكەی ٢٠.٦ ملم بووە،لە قەزای چەمچەماڵ كەمترین رێژەی بارانبارینیش لە تۆماركراوە، كە بڕەكەی ١.١ ملم بووە " 
    بە گوێرەی راگەیەندراوی كەشناسی هەرێم، بڕی بارانبارینی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە بووە:
     1-هەولێر 20.6 ملم
     2-شمامك 15.1 ملم
     3-پیرمام 9.4ملم 
    4-هەلبجە 7.8 ملم
     5-سلیمانی 5.4ملم
     6-سۆران 5.4ملم 7
    -هەڵشۆ 4.8ملم
     8-دوكان 2.8ملم
     9-بارزان 1.8ملم
     10-بازیان 1.2ملم 
    11-حاجی عمران 2.4ملم
     12-خەبات 1.4ملم
     13-ئاكری 0.8ملم 
    14-چمچمال 1.1ملم