ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران: تێڕوانینی حكومی هە بۆ نۆژەنكردنەوەی شاری ئاسەواری ئور

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 00:24
  • +A -A

    ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران: تێڕوانینی حكومی هە بۆ نۆژەنكردنەوەی شاری ئاسەواری ئور


    بەغداد - ویسام مەلا-INA
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران  ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەڕاسپردرا بە چاودێریكردنی جێبەجێكرددنی پرۆژەكانی ئەو پارێزگایە دیارترین ئەو پڕۆژانەی کە تەواوبوون ئاشكراكرد لەوانە تێڕوانینی حكومی بۆ نۆژەنكردنەوەی شاری ئاسەواری ئورە.
    ئاماژەی بۆ ئەویش كرد دروستكردنی شاری پیشەسازی هەلی كاری زۆر دەرەخسێنێت .


    حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران ئەرکی بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو پرۆژانە دراوە کە لە پارێزگای زیقار ڕاگیراون هەر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران شاندێكمان. ڕەوانە پارێزگای زیقار كرد.


    وتیشی "کێشەی یاسایی و تەکنیکی و دارایی هەیە کە بووە هۆی لەکارخستنی ئەو پرۆژانە و لەماوەی مانگێکدا پردی نەسڕ کە ماوەی ١٠ ساڵە ڕاگیراوە بەهەوڵی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن كرایەوە و هەروەها نەخۆشخانەی تورکیا و پردی كۆنكریتی زیقار  هەروەها کردنەوەی شاری پیشەسازی و گرێبەستەکانی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێناندا ئیمزاکرا بەدروستكردنی شارێكی نیشتەجێبووندن دروست بكەن .


    وتیشی: "ئەو شارە پیشەسازییە چەندین کۆمپانیا و کارگەی بچووک و مامناوەند و گەورە لەخۆدەگرێت و ڕێگەش دەدات هەزاران هەلی كار بڕەخسێت لە پارێزگاکەدا.


    وتیشی: " ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و پلاندانان و دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێی پارێزگای زیقار کاردەكەن بۆ دەستکردن پڕۆژەكان هەوڵیش دەدەن بدرێن بە كۆمپانی بەتوانی خاوەن ئەزمون.