وەزارەتی پلاندانان رێژەی هەڵئاوسان٠٨٪ بەراورد بە مانگی شوبات بەرزبووتەوە
بەغدا - INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند ڕێژەی هەڵئاوسانی لەماوەی مانگی ئازاردا بەڕێژەی ٠٨٪ بەرزبۆتەوە بەبەراورد لەگەڵ مانگی شوبات .
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە مانگی ئازاردا، بەبەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی 2021دا، بە ڕێژەی (5.2٪) زیادی كردووە .
هنداوی ئەوەشی خستەڕوو بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان لە مانگی ئازاردا لە ژێر كاریگەری نرخی بەرزی ژمارەیەك لە بەشەكان بوو، لەوانە بەشی خواردن و خواردنەوە نا كحولیەكان كە نرخەكانیان بە (١.٦٪)، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی گروپی ڕۆن و چەورییەكان بە (٥.٧٪)، سەوزە بە (٣.٧٪)، ماسی بە (٥٪)، میوە بە (٣.٧٪)، گۆشت بە (١.٩٪)، نان و دانەوێڵە بە (١.٥٪) زیادی كردووە.
وتیشی: "نرخی جل و بەرگ و بەشی پێڵاو بە ڕێژەی (١.٩٪) بەرزبووەوە، لە كاتێكدا كە لە بەشی چێشتخانە و هۆتێل و كەلوپەل و خزمەتگوزارییەكان (١.٥٪) بەرزبووەوە