پارێزگاری .زیقار ٣ پێشنیار بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دەرچووان و بێكاران خستەڕوو
بەغدا - INA
محەممەد هادی غەزی پارێزگاری زیقار ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە سێ پێشنیاریكردووە بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی دەرچووان و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ بێكاران لە پارێزگاكەدا.
پارێزگار لە بەپێ نووسراوێك كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستكەوتووە، تیدا " پێشنیاری یەكەم بریتییە لە دابینكردنی كار بۆ بەشە ناوبراوەكان و دامەزراندنیان بەكرێی ڕۆژانە یان بە گرێبەست لە كۆمپانیا نەوتیانەی كە لە پارێزگاكەدا كار دەكەن پێشنیاری دووەم بریتییە لە دابینكردنی هەلی دامەزراندن لەجێگای ئەوانە كە فەرمانبەرانە كە خانەنیشین بوونە و لەجێگای ئەوان دابمەزرێن لە فەرمانگەكانی پارێزگاكە لەچوارچێوەی بودجەی گشتی ئەم ساڵ.
وتیشی: "پێشنیاری سێیەم بۆ دەرچووان و بێكاران دابینكردنی مووچەی مانگانە لە ڕێگەی فەرمانگای چاودێری كۆمەڵایەتییەوە وەك بێكار تا كاریان دەست دەكەوێت".