هەولێر - INA
بە مەبەستی جوانتركردنی سیمای شاری هەولێر و گرنگیدان بە بابەتی سەوزایی، هەڵمەتێكی گەورەی چاندنی گوڵی قەدیفە دەستیپێكرد و لە هەر وەرزێكدا زیاتر لە 20 هەزار گوڵی تر دەچێندرێن.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێكی چاندنی گوڵی دەستپێكردو رایگەیاند، نەمامگەكان بەرهەمیان هێناون و پارەشی بۆ گەنجینەی حكومەت گەڕاندۆتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەتووە تیداهاتووە:، بەمەبەستی جوانتركردنی سیمای شاری هەولێرو گرنگیدانی زیاتر بە سەوزایی ژمارەیەك گوڵی قەدیفەی لە شۆستە ناوەندییەكانی هەولێردا چاندو لەشەقامی 60 مەتری دەستكرا بە هەڵمەتی چاندنی گوڵی قەدیفە كە لە نەمامگەی نمونەیی لەسەر دەستی كارمەندانی خۆماڵی بەرهەمهێنراون.
هەروەها لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەیدا شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەكردوە: پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی گوڵ و دار پارەیەكی زۆری خەرج دەكرد، بەڵام لەكابینەی نۆیەمدا نەمامگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چاكسازیان تێدا كراو ئێستا لەشاری هەولێر گوڵ و دار بەرهەم دەهێنن كە بەهۆیەوە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕێنراوەتەوە.