بەغدا - ویسام مەلا
ئیخلاس دولێمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتیكردەوە پێویستەپەرلەمان میوانداریكردنی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی بكات، لەسەر ئەو بڕەی كەپێویستە بۆ پڕۆژەیاسای پشتیوانی لەناكاو بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك.
ئیخلاس دولێمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "لیژنەی دارایی بەردەوامن لەگفتوگۆكردن لەسەر یاسای فریاكەوتنی پاراستنی خۆراك و گەشەپێدانی خۆراك و چەند كێشەیەكی سەرەتایی چارەسەركراوە".روونیشكردەوە كە لە نێوان ئەندامی لیژنەكە رێككەوتنێكی سەرەتایی هەیە بۆ كەم كردنەوەی بڕی پارەی پشتگیری فریاكەوتن لە 25 بۆ 23 تریلیۆن دینار، ئەمەش رێككەوتنی كۆتایی نییە.
وتیشی: "یاساكە بودجەی بۆ وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵ و هەروەها چاودێری كۆمەڵایەتی تەرخان دەكات، بەڵام تا ئێستا ژمارەی ئەو تەرخانكردنانە نەنووسراوە و لە نێوان ئەندامانی لیژنەكەدا ڕێككەوتن هەیە بۆ پشتگیریكردنیان".
ئیخلاس دولێمی ، وتیشی: "لیژنەكە ڕازی بوون بە تەواوكردنی گفتوگۆكان و میوانداریكردنی كەسانی پەیوەست بەم كەیسە لە پێش جەژن و دوای جەژن و دواتر دەینێرینە بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد