هەولێر - INA
ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی یەكەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەكگرتوو لەگەڵ حكومەتی عێراق چاپكرا و درا بە هاوڵاتیان، هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، لەمڕۆوە هەر ئوتومبێلێكی تایبەت (ژمارەكاتی) تۆمار بكرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت.
لەڕونكردنەوەكەی هاتووچۆی هەولێر كە كۆپپەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو تیدا هاتووە: پاڵپشت بەڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەكگرتو لەگەڵ حكومەتی ناوەند چاپكرا و درا بەهاوڵاتیان،كەبەپێ ی تابلۆ تازەكە ناوی شارەكان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها كۆدێك دادەنرێت ،كەكۆدی تەرخانكراو بۆهەولێر (22) دەبێت.
هەروەها لە ڕونكراوەكەی هاتوچۆی هەولێر هاتووە:لەسەر تابلۆكە كورتكراوەی ناوی عێراق وهەرێمی كوردستان هەیە كەبەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،وەلەوڕۆوە هەر ئوتومبێلێكی تایبەت (ژمارەكاتی) تۆمار بكرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت،.