هەولێر - INA
ئەمڕۆ دووشەممە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و موسەنا تەمیمی، پارێزگاری دیالە و شاندی یاوەری كۆبوونهوه، لەكۆبونەوەی نێوانیان باس لە كێشە و گرفتەكانی ئاو و سەرچاوە ئاوییەكان كرا.
راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان لهبڵاویكراوهیهكدا كه كۆپیهك بهدهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی كهتووه راگهیاندووه" لەكۆبونەوەكەدا جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی كەلار و قایمقامی دیوانی ئیدارە و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان و ئاودێری گەرمیان لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان و جێگری پارێزگاری دیالە و قایمقامی قەزای خانەقین و بەڕێوەبەری ئاودێری دیالە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیالە بەشدار بوون.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا، موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە رایگەیاند، ئێمە خۆشحاڵین ئەمڕۆ هاتوینەتە ئیدارەی گەرمیان بوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا گرنگە و رۆلی دەبێت لە چارەسەری كێشە هاوبەشەكان.
ووتیشی، ئەمساڵ بەهۆی كەم بارانیەوە كێشەی گەورەی كەم ئاوی لەسنوری پارێزگای دیالە سەری هەڵداوە و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و باخداری و ئاژەڵداری لەسنورەكە روبەروی كەم ئاویی و كێشەی گەورە بوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە هەماهەنگی هەردولا و رێكخستنەوەی ئاوی روباری سیروان و سەرچاوە ئاوییەكان رۆڵی دەبێت لە چارسەری گرفتەكانی ئاو لە سنوری دیالە.
لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، تیشكی خستەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هەردولا و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكان. راشیەگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان هاوكار و هەماهەنگ دەبین بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكانی ئاوی خواردنەوە و ئاو بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكان. بۆ ئەو مەبەستەش لە رابردوودا هەنگاوی باشمان ناوە بەتایبەت دابینكردنی ئاو بۆ خانەقین و گوندەكانی، بەدڵنییاوە لە داهاتووشدا لە رێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان هاوكار دەبین.
دواتر، بەرێوەبەری بەنداوای دەربەندیخان و بەڕێوەبەی ئاودێری گەرمیان باسیان لە ئاو و كێشە و گرفتەكان كرد و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردولا گفتوگۆی تێروتەسەل كرا لەسەر پرسی ئاو.
هاوكات لە كۆبونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر ئەوەی پەیوەندیەكان بەردەوام بێت و لەرێگەی لیژنەی هاوبەشەوە كار لەسەر چارسەری گرفتەكانی ئاو بكرێت.