كەشناسی: باران تا ناوەڕاستی مانگی ئایار بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 25-04-2022, 19:36
  • +A -A

    بەغدا – INA – وەرد عەبدولئەمیر

    دەستەی گشتی كەشناسی ئاشكرایكرد، پێشبینیدەكەن تاوەكو ناوەڕاستی مانگی (ئایار/5)ی 2022 كەشی باراناوی بەردەوامی هەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.
    عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتی كەشناسی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، دۆخی بارانبارین لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستیپێكردوە، تاوەكو ناوەڕاستی مانگی داهاتوش بەردەوام دەبێت، بەڵام دیاریكردنی بە وردی قورسە كە چ كاتێك باران دەبارێت لەبەرئەوەی ئەو بابەتە پشت بە كاریگەری چڕی كەشی ئاسمان دەبەستێت.
    جابری ئاماژەی بەوەش كرد، "لە ڕۆژانی داهاتودا ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچە جیاجیاكانی گرتوەتەوە قورس نابێت و ناگاتە ئاستی لافاو، ئاراستەكەشی لە دەریای سورەوە دێت كە دەبێتە هۆی بارینی باران بەشێوەی مامناوەند".
    بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتی كەشناسی ئەوەشی خستەروو، "لەڕۆژانی داهاتودا شەپۆلێكی نوێی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی توركیاوە رو لە ناوچە جیاجیاكان دەكات و دەبێتە هۆكار بۆ دابەزینی پلەی گەرما".