كهركووك– INA- مەهدی رەبحاوی
بۆیەكەمجار هێڵی ئینتەرنێتی نیشتیمانی بۆ ماڵان لە كەركوك خرایەكار كە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەكانیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لەرێگەی هەڵكەندن، راكێشانی كێبڵ و دانانی كابینەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی حكومی دەگەیەنرێتە ماڵان.
محەمەد قەیس، بەڕێوبەری پەیوەندییەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بە ئامادەبونی پارێزگاری كەركوك و بەشێك لە بەرپرسانی حكومەت، یەكەمین ماڵ لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك هێڵی ئینتەرنێتی نیشتیمانی بۆ دابینكرا.
بڕیاریشە لەماوەی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەكە بگەیەنرێتە 10000 (دە هەزار) بەشداربو و لەماوەی پێنج ساڵیشدا هەمو هاوڵاتیانی كەركوك لەو خزمەتگوزارییە سودمەند دەبن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێستا بەشێوەی تێست دەدرێت بەچەند ماڵێك و دواتر بەگشتی دابەشدەكرێت و هەموو ماڵێك مافی بەشداریكردنی هەیە لەم هێڵەو ئەمەش وادەكات شارەكە لەو فەوزای تاوەرو هێڵە قاچاخانە رزگاری بێت و هاووڵاتیش سودمەندی یەكەم بێت لەپرۆژەكە.