زیدان وپەرلەمانتارەكان جوڵانەوەی ئیمتیداد گفتوگۆ لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی خۆپیشاندەرانی زیقار كۆبونەوە

ناوخۆ
  • 25-04-2022, 19:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فایق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ پەرلەمانتارانی جوڵانەوەی ئیمتیداد لەسەر چارەسەری كێشەكان بۆ خۆپیشاندەرانی زیقار گفتوگۆیانكرد.
    لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تیدا هاتووە: "زیدان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەر بەفراكسیۆنی جوڵانەوەی ئیمتیداد كە هەر یەك لە عەلا روكابی و فەلاح هیلالی و نیسان زایر كۆبووەوە.
    وتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لە چوارچێوەی دادوەری و یاساییدا".