بەغداـINA
لیژنەی باڵای ڕێكخستنی سەرپەرشتی پاڵەوانێتی جودۆی نێودەوڵەتی ئاشتی بەغدا بەردەوامە لەدانیشتنە ئاساییەكانی خۆی بۆ ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی لەبەغدا بەبەشداری هەشت هەڵبژاردەی عەرەب و نێودەوڵەتی
عودەی ڕوبەیعی، جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی یاری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەكە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای چاودێریی خولەكە كۆبوونەوەكانی ئەنجامدا، هەروەها ژمارەیەك لە كەسایەتییە وەرزشی و ئەكادیمی،كە ئەوانە رۆڵیان دەبێت لەم پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتیە لەبەغدا.
ئەلروبەیعی وتیشی: ژمارەیەك لیژنە پێكهێنراوە بۆ ڕێكخستنی كارەكە و دابەشكردنی ئەركەكان بەسەر لیژنەكاندا،لیژنەكانیش بریتییە لەلیژنەی تەكنیكی و ڕێكخستن و لیژنەی كرنەوەی پاڵەوانیەتییەكە، و لیژنەی جێنشین و خۆراك و لیژنەی پزیشكی و لیژنەی پێشوازی و لیژنەی ناوبژیوان و لیژنەی ئەمنی ولیژنەی راگەیاندن
وتیشی: لیژنەكە چاوەڕوانی ژمارەیەكی زۆر لەكۆبوونەوەكانن لەماوەی داهاتوودا بۆ هەڵسەنگاندنی هەنگاوە پراكتیكییەكانی هەر لیژنەیەك بۆ گەیشتن بەئامادەیی تەواو دەكات لەپێش پاڵەوانێتییەكە، كە هیوادارین ببێتە كۆڕێكی وەرزشی شایستەی عێراق بێت و توانای رێكخستنی پاڵەوانیەتییەكانی هەبێت.