بەغدـINA
كاپتنی بالە یانەی پێشمەرگە عەلی تەها ئامادەیی یانەكەیانی لەگەڵ هاوپیشەكانی بۆ پێشبڕكێكردن لەگروپی یەكەمی نایاب بۆ ئامادەكاری قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی دووپاتكردەوە،كە شاری بەسڕا میوانداری دەكات لە رێكەوتی 5-5-2022 ، بەبەشداری یانەكانی گازی باشوور و بەحری و جەیش و پێشمەرگە.
تەها لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی الصباح كە سەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: ئاستی تەكنیكی نزیكە لە هەموو تیپەكان بۆیە زەحمەتە پێشبینی ئەنجامەكان بكرێت و لێرەدا ڕۆڵی ڕاهێنەر لە خوێندنەوەی یارییەكە بكات وسوودی لە یاریزانە ئەزموندارەكان وەربگرێت،بۆیە سستەمی چوارگۆشەی زێڕین قەرەبووكردنەوەی قورسە وپێچەوانەی خولی نایابە،چونكە پشووی یانەكان لە رووی هونەری و كاتەكان زۆر كەمە.
هەروەها تەها وتیشی: یانەی پێشمەرگە رۆژانە مەشق وراهێنانی خۆی دەكات،وە ئێمە بەر لە سێ رۆژ پێش دەستپێكردن سەفەر دەكەین بۆ بەسڕا،چونكە هیلاكی رێگاكە كاریگەری خۆی هەیە،كە لەنێوان سلێمانی وبەسڕا (15) كاتژمێرە،ئومێدیش دەكەین ئاستێكی باش پێشكەش بكەین.
سەبارەت بە بەشداری دەرەوە، تەها وتی: ئەمساڵ یانەی بەحری ئامادەكراودەبێت وئێمە سێ یاریزان پێشكەشیان دەكەین بۆ ئەوەی خۆیان باشتربكەن،بەتایبەتی ئەمساڵ خولی پاڵەوانەكانی یانەكان بەشداردەبن، كە لە وڵاتی ئێران لە نێوان 14 بۆ 20 مانگی ئایار بەرێوەدەچێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد