بەغدا ـ INA
سبەی سێشەممە رێكەوتی 26-4-2022 خولی نایابی عێراق لە گەڕی 29 و دوو یاری بەرێوەدەچێت
یەكەم یاریش كاتژمێر 3:30 ئێوارە لە یاریگای ئەلكەفل لەنێوان یانەی قاسم كە میوانداری یانەی دەكات و هاوكات دووەم یاریش كاتژمێر 10:00ی شەو لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب ئەنجام دەدرێت یانەی تەڵەبە و میوانەكەی یانەی نەوتی وەسەت.
یارییەكانی گەڕی 29 بۆ ڕۆژی چوارشەممە، دوو یاری بەردەوام دەبێت كەیەكمیان لەلایەن یانەی نەورۆز و یانەی ئەلكەرخی میوان لەیاریگای زانكۆی سلێمانی كاتژمێر 3:30 ئێوارە،یانەی نەجەف لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی سناعە دەكات.
هەروەها لەهەمان گەڕدا رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دوویاری بەرێوەدچێت،كاتژمێر 3:30 ئێوارە لە یاریگای تاجی ،یانەی كارەبا میوانداری یانەی نەوت دەكات،هەروەها كاتژمێر 10 شەو لەیاریگای نێودەوڵەتی میسان،یانەی نەوتی میسان میوانداری یانەی مینای بەسڕای دەكات.
هەروەها رۆژی هەینی داهاتوو لەیاریگای خۆی یانەی سامەڕا میوانداری یانەی ئەمانەی بەغدا دەكات كاتژمێر 3:30 ئێوارە، لەیارییەكی تری ئەم گەڕە ولە كاتژمێر 10 شەو یانەی زەوڕا لەیاریگای شەعب لە شاری بەغدا میوانداری یانەی نەوتی بەسڕا دەكات.
رۆژی شەممەی داهاتوو لە گەڕی 29 و كۆتایی بەم گەڕە دێت بە دوو یاری،كاتژمێر 3:30 ئێوارە یانەی دیوانیە میوانداری یانەی قوە حەوییە دەكات،هەروەها دوای یاری ئەم گەڕە دەبێتە دێڕبی كوردستان،كاتێك یانەی هەولێر لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی زاخۆ دەكات.