بەغدا - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە ڕێنماییەكانی نوێكردەوە بۆ وەبەرهێنانی كات لەسەر دابینكردنی كارەبا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی ەوە وەرگیرا وتیدا هاتووە: "ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەردانی بارەگای وەزارەتی كارەبای كرد و سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی درێژكراوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزەی كرد .
لەراگەیاندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە كرا: "كۆبوونەوەكە ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە كار و چالاكییەكانی وەزارەتی كارەبا خرایە بەردەم سەرۆك وەزیران .هەروەها " ڕێوشوێن و كادرانی تایبەت بە چاودێری و بەدواداچوون و دوا ئامادەكارییەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی هاوین و هەوڵەكان بۆ مسۆگەركردنی كاتژمێری زیاتر لە پرۆسەی كارەبایی بۆ هاوڵاتیان كرد.
ئاماژەی بەوەدا كە "كازمی بەردەوام بوو لە بەرەوپێشچونی ئامادەكارییەكان لە دۆسیەی پرۆسەی گازی سروشتی و كارەبای ئێران و وردەكارییە جێبەجێكارەكانی دابینكردنی لایەنی دارایی و بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی 500 ملیار دینار لە چوارچێوەی پلانی بەكڕخستنی كەرتی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە "كۆبوونەوەكە بەدواداچوونی بۆ بەرەوپێشچوونی میكانیزمەكانی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە هاوكاری بۆ وەزارەتی كارەبا دابین دەكەن و هەروەها هەوڵەكان بۆ پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا و پاراستنی تۆڕی نیشتمانی كارەبا" وچاكردنی كارەبای شارۆچەكەی نوگەرەسەلمان و كارپێكردنی وێستگەی وەبەرهێنانی میسان و چاك كردنی هێڵی بێجی ڕۆژئاوای بەغداو پێداویستیەكانی وەزارەتی كارەبا لەو بوارەدا و هەروەها تاوتۆێ پڕۆژەی هێڵی توركیش "كرا .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد