بەغدا ـ INA
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی شوڕەتەی وەرزشی حوسێن ئەلخۆرەسانی وادەی گەشتی یاریزانی تۆپی پێی یانەكەیان وەلید سەلیمی بۆ ئیمارات ئاشكراكرد بۆ چارەسەركردن دوای پێكان لەیەكێك لە كۆتا یەكە مەشقیەكان پێش یاری لەگەڵ یانەی سناعە لەخولی نایاب.
ئەمڕۆ دووشەممە خۆرەسانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: ئەو یاریزانە چاوەڕێی گەیشتنی فیزای چوونە ناوەوەی خاكی ئیمارات دەكات ،كە هەفتەی داهاتوو گەشتی پزیشكی دەكات ،دوای تێكچوونی دانووسان لەگەڵ تیمێكی پزیشكی لوبنان،بۆ گەشتەكەشی بە سەرپەرشتی تیمێكی پزیشكی تایبەتمەند لە سەنتەری دوبەی دەبێت.
وتیشی: تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانی پزیشكی دووپاتیان كردەوە كە توشی پچڕان ئەژنۆ بووە لە سەدا 60، بەڵام ئەو پشكنینانە بە تەواوی پشتیان پێ نەبەستراوە، وتیشی راپۆرتی كۆتایی لە وڵاتی ئیماراتە،بڕیارەكەش لەدەست پزیشكی پسپۆڕە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد