وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات

ناوخۆ
  • 25-04-2022, 16:20
  • +A -A

    بەغداد /INA

    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە نیشانەکای تای خوێنبەربوونی خستەڕوو، وتە بێژی وەزارەت سیف البدربەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەم نەخۆشیە پەتایەکی ڤایرۆسیە و نەک تەنها لەعێڕاق بەڵکو لەهەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەتەوە وساڵانە ژمارەیەک هاووڵاتی تووشی دەبن. هەروەها وتی زیاتر شوان وگاوان و قەسابەکان تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن وخەڵکانی دی زۆروکەم تووشی دەبن.
    البدر ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ تووشبوون بەم نەخۆشیە سنووردارە و لەسەرانسەری عێڕاقدا تەنها ١٠کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە ، لەهەمان کاتدا وتی کە وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی  پەتاکەی کۆنتڕۆڵ کردووەو بەدوداچون بۆحاڵەتەکان دەکات ، لەهەمان کاتیشدا وەزارەت داوالەهاووڵاتیان دەکات خۆپارێزی لەڤایرۆسەکەبکەن و داواش لە یانەکانی فەیسبووک و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە خەڵک هۆشیاربکەنەوە لەم نەخۆشیە و زانیاری نادروست بڵاونەکەنەوە دەربارەی نەخۆشیەکە مەگەر لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە نەبێت.