زاملی تەئكید لە كۆنترۆڵكردنی سنورەكان لەگەڵ سوریا دەكاتەوە

سیاسی
  • 25-04-2022, 15:58
  • +A -A

    بەغداد - INA

    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ دووشەممە، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی كۆنترۆڵكردنی سنوورە هاوبەشەكان بۆ دڵنیابوون لەڕێگری بەقاچاخبردنی نەوت و دزەپێكردنی تیرۆریستان.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ دووشەممە لەنوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە سەتام دندنح باڵیۆزی سوریا لەعێراق كە پەلەمانتار ئەحمەد زاملی ئامادەیبوو، و پێكەوە دوایین پێشهاتەكانی هەردوو وڵات و دۆسیەكانی بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێكرد.
    لە دیدارەكەدا زاملی رایگەیاند: پێویستە ئاستی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بەرزبكەینەوە بەتایبەتی لە كۆنترۆڵكردنی سنوورە هاوبەشەكان بۆ دڵنیابوون لەوەی كە گروپە تیرۆریستییەكان دزە ناكەن و بۆ كەمكردنەوەی قاچاخی نەوت و كاركردن بۆ پەرەپێدانی چارەسەرییە پێویستەكان.
    وتیشی: گرنگە زانیاری لەسەر جموجۆڵی شانەی تیرۆریستی ئاڵوگۆڕبكەین، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە لە نێوان هەردوو وڵاتدا كاردەكەن.
    زاملی لەگەڵ باڵیۆزی سوریا رێككەوتن لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لە پەیوەندییە سیاسییە هاوسەنگەكانی ئێستا بۆ ئەوەی بەرەو پێشبردنی وەبەرهێنان لە كشتوكاڵ و پیشەسازیدا بكرێت و جوڵە بازرگانییەكان لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا چالاكبكرێت.