هەولێر – INA
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێكردنی دەركردنی تابلۆی یەكگرتووی لەگەڵ ناوەند ڕاگەیاند.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتییەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەكەم تابلۆی ژمارە لە ناو سیستمی یەكگرتوودا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دەركرا، وتیشی: ئەو تابلۆیە رادەستی هاوڵاتیەكی شاری هەولێر كرا.
ئاشكراشیكرد: تابلۆكە ناوی شاری لەسەر نییە، بەڵكو ژمارەیەكە كە هێما بۆ پارێزگاكە دەكات، كە ژمارەی (هەولێر 22 و سلێمانی 21 و دەۆك 24)ە .