بەغداد / INA حسن المحنا
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حمید نعیم الغزی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بڕەپارەی زیاتر بۆ هەردوو شاری نەجەف و کەربەلا تەرخان دەکرێت .
الغزی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کەپارێزگای کەربەلا شایانی گرنگیپێدانی زیاترە لەلایەن حکومەتەوە چونکە لەساڵانی پێشوو گرنگی شیاوی خۆی نەدراوەتێ بەقەبارەی چڕی دانیشتوان وفراوانبوونەکەی .
هەروەها وتی ئەو فراوانیەی کە شاری کەربەلا بەخۆوە بینیویەتی لە م چەندساڵەی پێشودا پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و بودجەکەی زیادبکرێت،ئەمەش لەلایەن حکومەتەوە ڕەچاوکراوە بەتایبەتی یاسای کۆمەکی لەناکاو کەتیایدا بەندێک هاتووە کەپێویست هەردوو پارێزگای کەربەلاونەجەف گرنگیەکی تایبەتیان پێبدرێت چونکە بەڕێژەی٤٠٪دانیشتوانیان زیادبووە.
هەروەها وتی کەپێشووتر ئەم گەشەسەندنەی دانیشتوان لێکنەدراوەتەوە و تەنها ڕێژەی دانیشتوانی پێشوو هەژمارکراوە،
ئەمەش پێویستی بەپاڵپشتکردنی حکومەتەوە هەیە، بێگومان ئەم خاڵە لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا نصیف جاسم الخطابی باسکراوەكەچەندەها کێشەو رفتی لەمڕووەوە ستۆتە ڕوو و جگەلەمەش چەندین پێشنیازی ئاڕاستە کردووەلەبواری گواستنەوەوگەیاندن بۆ چارەسەرکردنی قەڵەباڵغی ناوشار بەتایبەتی چارەسەرکردنی رەوشی هاتوچۆ لە کاتی بۆنەکان و سەردانە ملیۆنیەکاندا.
هەروەها وتی کەڕێککەوتنێک کراوەبۆ داڕشتنی یاسای کۆمەکی دارایی فریاکەوتن کە تایبەتمەندیەک بەپارێزگاکە ببەخشێت، بەهەمان شێوەش ئاماژەی بەوەکرد کە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کەربەلا گرنگی بەم مەسەلەیە دەدەن بەدوداچوونی بۆ دەکەن لەسەرووی هەمووشییانەوە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی گرنگیەکی لەڕادەبەدەر بەم مەسەلەیە دەدات لەهەموو ڕوویەکەوە .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد